بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی کامران سوڵتانی، کامێرامەنی کورد و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار
18:13 - 17 رەزبەر 2725

دوانیوەڕۆی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کامران سوڵتانی، کامێرامەنی ٤٥ ساڵەی خەڵكی بۆکان، بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەژێر سەرپەرستیی یەکێک لە هێزە ئەمنییەتییەکان بە پاشناوی "حەمیدی" ئەنجام دراوە و بە بێ بەڵگەی ئاسایی بووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
کامران سوڵتانی پێشتریش چەندین جار دەسبەسەر کراوە، بەڵام هیچ بڕیارێکی یاسایی لە دژی دەر نەکراوە.
هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە ناڕوونن و ناوەندە پێوەندیدارەکان تاکوو ئێستا وڵامێکی ڕوونیان نەداوەتەوە.