محەممەد بابایی لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا
11:41 - 13 خەرمانان 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "محەممەد بابایی" تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "دزڵی" سەر بە شاری سەوڵاوا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانەوە ڕانەگەینەدراوە.