بانە؛ قاسم عەزیزی کۆڵبەری تەمەن ٤٧ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا
16:44 - 4 رەزبەر 2725

٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، قاسم عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی بانە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری "سوورکێو"ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کوردپا؛ هێزە نیزامییەکان بە چەکی کڵاشینکۆف، لە نزیکەوە و لە پشتەوە بەدوایدا ڕۆیشتوون و دواتر تەقەیان لە پشتی و لە نێوان هەر دوو شانی کردووە و لە ئاکامدا ئەم کۆڵبەرە دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.
قاسم عەزیزی تەمەن ٤٧ ساڵ، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدینی ئەیووبی"ی بانە کراوە.