نەوسوود؛ برینداربوون و شکانی باسکی کاروان ئەڵماسی، کۆڵبەری لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

شەوی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کاروان ئەڵماسی" خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا و باسکی بەسەختی بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: لەم ڕووداوەدا، باسکی ئەم کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی کڵاشینکۆف تووشی پچڕان و شکانی ئێسک بوو.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: نەخۆشخانە بەم کۆڵبەرەی ڕاگەیاندبوو کە هەتا تێچووی نەشتەرگەرییەکە نەدرێ، هێچ کارێکی بۆ ناکرێ. ئەمە لەکاتێکدایە کە کاروان ئەڵماسی لە توێژی بێبەریکراوی کۆمەڵگەیە و توانایی دانی ئەم تێچووە قورسەی نەشتەرگەرییەکەی نییە.
پزیشکەکان هۆشدارییان داوە کە ئەم کۆڵبەرە بە خێرایی پێویستی بە نەشتەرگەرییە و ئەگەر ئەمەی بۆ نەکرێ بۆ هەمیشە دەستی لەدەست دەدات.