بۆکان؛ هیوا محەممەدی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

16:23 - 4 رەزبەر 2725

ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا محەممەدی" کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "لەگز" سەر بە شاری بۆکان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هیوا محەممەدی حەفتەی ڕابردووش بانگی ئیتلاعاتی بۆکان کراوە و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و دەستداگرتن بەسەر مۆبایلەکەیدا ئازاد کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.