مەهاباد؛ عەلی دانشی و سامرەند وجوودی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە بەندکران سزا دران

16:17 - 4 رەزبەر 2725

دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "عەلی دانشی" و "سامرەند وجوودی" خەڵکی مەهاباد لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" هەر کامیان بە چوار مانگ بەندکران سزا درابوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەم دوو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی شایی لە بۆکان و ئامادەبوونی میوانان بە "جلوبەرگی کوردیی خاکی" پاش دەسبەسەرکرانی باوکی بووکەکە لە بۆکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤، لە مەهابادیش عەلی دانشی و سامرەند وجوودی بە توندوتیژییەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

ئەم دوو هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزراون و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.