مەهاباد؛ ئومید ڕەش بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە شەش مانگ بەندکران سزا درا

00:52 - 1 رەزبەر 2725

هاووڵاتییەک بە ناوی "ئومید ڕەش" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە شەش مانگ بەندکران سزا درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەفەرمی بەم هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای مەهاباد ڕاگوێزرا.

ئومید ڕەش پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا و پاش ٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و نیوی ئازاد کرا.