پیرانشار؛ چیا ئەحمەدنژاد، کاسبکاری تەمەن ٤٢ ساڵ بە سێ فیشەک و لە مەودای نزیکەوە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە کوژرا

00:35 - 1 رەزبەر 2725

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، کاسبکارێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "چیا (خدر) ئەحمەدنژاد" تەمەن ٤٢ ساڵ، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە سێ فیشەک لە مەودای نزیکەوە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ هێزە نیزامییەکانی حکوومەت هەتا گوندی "زێوە" بەدوای ئەم کاسبکارە کوردەدا ڕۆیشتوون و دواتر لەوێ بە سێ فیشەک تەقەیان لێ کردووە و تەرمەکەیان بەجێ هێشتووە.

تەرمی ئەم هاووڵاتییە پاش چەند کاتژمێر دۆزراوەتەوە و دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، بە خاک سپێردراوە.

تەقەکردن لەم کاسبکارە لەکاتێکدا بووە کە هێچ کاڵایەکی پێ نەبوە و هێزە نزامییەکانی بە گومانی ئەوەی کە شتێکی پێ بێت تەقەیان لێ کردووە.