مەریوان؛ درێژکردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی محەممەد پەروازە

17:58 - 10 خەرمانان 2725

بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتیی محەممەد پەروازە، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی "نێ"ی مەریوان، لەلایەن لێپرسی دادگای گشتی و ئینقلابی ئەم شارەوە بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت: ئەم هاووڵاتییە زیاتر لە یەک مانگە کە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی مەریواندا لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی چوارشەممە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە سێڕێیانی گوندی "نێ" دەسبەسەر کرد.

ئەم هاووڵاتییە خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە. محەممەد پەروازە پێشینەی دەسبەسەر کران و سزادرانیشی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبووەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەد پەروازە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.