سنە؛ شێرزاد عەلیڕەمایی، وەرزشوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

23:55 - 21 خەرمانان 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، شێرزاد عەلیڕەمایی، وەرزشوانی خەڵکی گوندی "نجێ" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەم وەرزشوانە لە سنە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

شێرزاد عەلیڕەمایی تمەن ٣٨ ساڵ، کوڕی محەممەدشەریف و قارەمانی وەرزشی "ڕەزم سولتان"ـە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم وەرزشوانە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.