قەسری شیرین؛ ئاریەن ڕۆستەمی بە پێنج ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا

١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، لاوێکی کورد بە ناوی "ئاریەن ڕۆستەمی" بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە گرووپەکانی دژبەری وڵات" لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری قەسری شیرینەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "نەریمان شەفیعی" بە پێنج ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە دژی ئەم هاووڵاتییە پشتی بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای قەسری شیرین بەستووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: بڕیاری دادگای سەرەتایی لە ڕۆژی ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤دا بە ئاریەن ڕۆستەمی ڕاگەیەندراوە.
بڕیاری دەرکراو دژی ئەم لاوە کوردە بە بوونی خۆی بووە و لە ماوەی ٢٠ ڕۆژ پاش راگەیەنادنی دەکرێ لە دادگای پێداچوونەوەدا، پێداجوونەوەی بەسەردا بکرێ.
ئاریەن ڕۆستەمی کوڕی کەیکاوس و خەڵکی سەرپیڵ زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشانە و ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و ماوەیەک پێش گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.