بەندیخانەی دیزڵاوا؛ جەلال مورادی و ڕەحمان عەلی ئەکبەری، دوو بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

06:15 - 19 خەرمانان 2725

١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ١١ و ١٢ی خەرماناندا، دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (دێزڵاوا) بە تۆمەتەکانی "کوشتنی بەئەنقەست" و تاوانەکانی پێوەندیدار بە "ماددە هۆشبەرەکان" لە سێدارە دران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەمبارەوە نووسی: جەلال مورادی هاووڵاتیی خەڵکی کرماشانە کە حەوت ساڵ پیش ئێستا بە تۆمەتی کوشتن دەسبەسەر کرا و بە قیساس مەحکووم کرا. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١١٧ خەرمانانی ١٤٠٤، لە بەندیخانەی دێزڵاوا لە سێدارە درا.

هەروەها ڕەحمان عەلیمحەممەدی، تەمەن ٣٥ ساڵ  خەڵکی گوندی "ئەنگەز" سەر بە کرماشانە. ناوبراو پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و بە لەسێدارەدران سزا درا.

لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەلایەن میدیا فەرمییەکانی حکوومەتەوە ڕانەگەیەندراوە.