بەندیخانەی تەورێز؛ پێنج بەندکراوی خەڵكی ورمێ و سەڵماس بە شێوی نهێنی و گرووپی لە سێدارە دران

06:04 - 19 خەرمانان 2725

پێنج بەندکراوی خەڵکی ورمێ و سەڵماس لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤دا، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی بنەماڵەکانیان و پارێزەر و بێبەریکران لە ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ ئازیزانیان، بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز لە سێدارە دران.

شوناسی ئەم پێنج بەندکراوە بە شێوەی خوارەوەیە:

ـ بابەک عومەرزادە، کوڕی حەسەن، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی "گونبەد" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ

ــ تۆفیق نێعمەتی، کوڕی سدیق، خەڵکی گوندی "بەردێزی" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ

ـ هووشەند هەنارە، خەڵکی گوندی "خەلیان" لە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ

ـ نەجیب ئازەرەم، کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "کەلانکانی" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ

ـ کەیوان مامەدی، کوڕی پاشی، خەڵکی گوندی "دێرک" سەر بە سەڵماس

ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کراون و بە لەسێدارەدران سزا درابوون و پاش چەند ساڵ بەندکران بە شێوەی نهێنی لە سێدارە دران.

هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم کەسانە تاکوو ئێستا لە میدیاکانی حکوومەتدا بڵاو نەکراوەتەوە.