سزای لەسێدارەدانی ئازاد مورادی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا

05:49 - 19 خەرمانان 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ئازاد مورادی" خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

ئەم بەندکراوە خەڵکی گوندی "قوڵیاوا" سەر بە شاری بانەیە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.