میلاد تەبد، کۆڵبەری مەریوانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا

19:24 - 4 خەرمانان 2725

ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "میلاد تەبد"، خەڵكی گوندی "گلیە" سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو، بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و بە هۆیەوە سەری بە سەختی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەرەتا ڕەوانەی نەخۆشخانەی بووعەلیی مەریوان کراوە و دواتر بە هۆی قورسیی برینەکەیەوە نێردراوەتە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە.