بانە؛ دوابەدوای دەسبەسەرکرانی خوێناویی هوشیار شەعبانی، ئومید ئەحمەدپوور بە هۆی کەڵکوەرگرتنی هوشیار شەعبانی لە ماشینەکەی دەسبەسەر کرا

21:23 - 3 خەرمانان 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە درێژەی دەسبەسەرکرانی توندوتیژانە لەگەڵ تەقەی ڕاستەوخۆ لە هوشیار شەعبانی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، لاوێکی دیکەی خەڵکی ئەم شارە بە ناوی "ئومید ئەحمەدپوور"یش تەنیا بە هۆی ئەوەی کە هوشیار شەعبانی لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا کەڵکی لە ماشینی ناوبراو وەرگرتووە، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری بانە، پاش دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هوشیار شەعبانی کە لەگەڵ تەقەی ڕاستەوخۆ لە لاقی بووە، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "ئومید ئەحمەدپوور"یش تەنیا بە هۆی ئەوەی کە هوشیار شەعبانی لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا کەڵکی لە ماشینی ناوبراو وەرگرتووە، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

ئومید ئەحمەدپوور، خەڵکی گوندی "سێوچ" سەر بە شاری بانەیە.

هوسیار شەعبانی، هاووڵاتیی خەڵکی بانە و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە نزیک "کانی سوور" لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە تەقە لە لاقی کرا و پاش بریندرابوون، بە بێ بەڵگەی یاسایی و بەشێوەی توندوتیژانە دەسبەسەر کرا  و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەی بەردەوام لەژێر گوشار، هەڕەشە، بەدواداچوون،، دەسبەسەکران و دۆسییەسازیی ئەمنییەتیدا بووە.