زوبەیر مەحموودی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا
00:23 - 28 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "زوبەیر مەحموودی" پاش ٣٩ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەم هاووڵاتییە پاش ٢٨ ڕۆژ لێپرسینەوە و دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، "زوبەیر مەحموودی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵكی پیرانشار دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا.
زوبەیر مەحموودی لەدایکبوی ساڵی ١٣٧٢ و خێزاندارە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.