بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ڕەحمان ئەسڵانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:52 - 10 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ئەسڵانی" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی ڕەحمان ئەسڵانی و هاوسەرەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.