سەیدحوسێن محەممەدی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا

00:02 - 28 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەیدحوسێن (زانکۆ) محەممەدی" خەڵكی گوندی "ئاڵیکەند"ی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرابوو.

ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، "سەیدحوسێن محەممەدی"، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان، دەسبەسەر کرا.

سەیدحوسێن محەممەدی پێشینەی دەسبەسەرکران و حوکمدرانی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.