ڕاگواستنی ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتر بۆ بەندیخانەی ورمێ

12:08 - 22 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەمین کەریمی ناسراو بە "ئەمینۆ"، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتری خەڵکی ورمێ پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هونەرمەندە لە ماوەی دەسبەسەکرانیدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەی کراوە و لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ئەمین کەریمی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش مانگێک لیپرسینەوە ئازاد کرابوو.

لەم دواییانەدا زنجیرەی "تاژدین و ئەمینە" بە دەرهێنەریی ئەمین کەریمی، لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەمین کەریمی لە کاتی گەڕانەوە لە تورکیە لە سنووری "سێرۆ"ی ورمێ لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.