نەغەدە؛ فەرهاد کەریمی پاش ٤٩ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
12:02 - 22 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، فەرهاد کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە پاش ٤٠ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرهاد کەریمی بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پاریزەر بێبەری کرابوو.
ڕۆژی سیشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، فەرهاد کەریمی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.