زوبەیر مەحموودی پاش ٢٨ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

19:53 - 18 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "زوبەیر مەحموودی" پاش ٢٨ ڕۆژ لێپرسینەوە و دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "زوبەیر مەحموودی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، "زوبەیر مەحموودی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵكی پیرانشار دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا.

زوبەیر مەحموودی لەدایکبوی ساڵی ١٣٧٢ و خێزاندارە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.