نەغەدە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی مەتین ئوسلووب

19:47 - 18 گەلاوێژ 2725

سەبارەت بە چارەنووسی مەتین ئوسلووب، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە، لە دوای دەسبەسەکرانیەوە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی و پاش پشکنینی ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی مەتین ئوسلووب بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.

تاکو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.