بۆکان؛ سەید حوسێن محەممەدی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا
14:22 - 13 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەیدحوسێن محەممەدی" خەڵكی گوندی "ئاڵیکەند"ی بۆکان، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگی ئیتلاعاتی بۆکان کراوە و دەسبەسەر کراوە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەتییەکان پاش ئەوەی کە نەیانتوانی سەیدحوسێن دەسبەسەر بکەن، دەستیان بە سەر ماشینەکەیدا گرتووە.
سەیدحوسێن محەممەدی پێشینەی دەسبەسەرکران و حوکمدرانی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.