بانگکردنی ناسر هێمەتی، نووسەر و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بۆ دادگا و دەرکردنی سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران، بە تۆمەتی وەک "بەرگری لە ئیسرائیل"

22:20 - 10 گەلاوێژ 2725

٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤؛ ناسر هێمەتی، پزیشکی دەروونی، نووسەر، وەرگێڕ و چالاکی مەەنیی خەڵکی ئاودانان، کە پێشینەی چەندین جار دەسبەسەرکران و مەحکوومکرانی پێشووی بە هۆی چالاکیی مەدەنی هەیە، پاش بانگکران بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام لە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بۆ جاری یەکەم ئاگادار کراوەتەوە کە بەپێی بڕیاری ئەم دادگایە و لەسەر بنەمای ئیدعای دادستانی ئیلام، بە تۆمەتی "هەوڵدان لە ڕاستای بە‌هێزکردن و ڕەواییدان بە ڕێژیمی داگیرکەری قودس" بە سێ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی داسەپاو(کە زۆرینەکەی جێبەجێ دەکرێ)، بە تۆمەتی "بێڕیزی بە ڕێبەری" بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی داسەپاو و هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ کاناڵێكی تێلێگرامیدا بە ٦ مانگ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم کراوە.

وتەکانی ناسر هێمەتی سەبارەت بە بێبەریبوونی لە دەستڕاگەیشتن بە دۆسییە هەتا پشتبەستن بە بەڵگەگەلێک لە بڕیاری دادگادا کە جێی متمانە نین؛

ناسر هێمەتی لە وتەکانی خۆیدا کە لە لاپەڕەکانی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، ڕەوتی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی ئەم دواییانەی خۆی نادادپەروەرانە و دژ لەگەڵ یاساکان وەسف کردووە و نووسیویەتی؛ لە کاتی دەرکردنی بڕیاری پێڕاگەیشتنی دۆسییەکە "بەپێی ڕاپۆرتی ڕاپۆرتدەرەکانی ئیتلاعاتی ئاودانان و لێکدانەوەی کارناسانی پسپۆڕی بەشی سایبێریی هەمان تەشکیلات" لە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا سەرەڕای بڕیاری ڕاشکاوی بەرپرسی دادوەری، هیچکات ئیزنی دەستڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی نەبووە و تەنیا لە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤دا و لە کاتی چوون بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام بۆ کۆپیکردنی بڕیارەکە، بۆ یەکەمین جار توانیویەتی دۆسییەکەی ببینێ و لە وردەکارییەکانی تۆمەتەکان و بڕیارە دەرکراوەکە ئاگادار ببێتەوە.

بە وتەی هێمەتی، بە بینینی دۆسییەکە کاتێ ئاگاداری تۆمەتەکان و مەحکوومکرانی خۆی بووەتەوە کە چیدیکە "تەمەتبار" نەبووە بەڵکوو "مەحکووم بە ئەژمار هاتووە. ناوبراو جەختی کردووەتەوە کە ئەگەر بەڵگەکانی ئەم دۆسییەیە لە باری یاساییەوە جێی باوەڕ ببایەن، پێویست بە هەڵسوکەوتی نایاسایی ئیتلاعات و دادگوستەری نەبوو.

ناسر هێمەتی نووسیویەتی کە ئەم وتانە و ڕای ئاشکرای پۆلیسی فەتا کە جێ باوەڕبوونی هەموو لاپەڕەکانی دۆسییەکە ئەباتە ژێر پرسیار (وێنەگرتن لە کاناڵێکی تێلێگرامی کە نە ئەدمینی بووم، نە ئەندامی و نە پێوەندییەکم لەگەڵی هەبووە)، لە گەڵاڵەی پێداچوونەوەی خۆیدا باس دەکات.

هێمەتی ڕەوتی "لێکدانەوەی پسپۆڕانە" لەم دۆسییەی "وەکوو لێپرسینەوەی پسپۆڕانە" ناو بردووە و وتوویەتی: "توانایی تێپەڕاندنی ئەو سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژەشم نییە؛ ئێستا بە هۆی زویربوونی پسپۆڕەکانیش ٦ مانگی دیکەم بەسەردا سەپاوە."

ناوبراو سەبارەت بە دەرچوونی حوکمەکە وتوویەتی کە بەپێی حوکمی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام، بە هۆی ئەوەی کە دادستان بە "هەوڵدان لە ڕاستای بە‌هێزکردن و ڕەواییدان بە ڕێژیمی داگیرکەری قودس" ناوی بردووە بە سێ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی داسەپاو(بەبێ بەهرەمەندبوون لە هیچ جۆرە کەمکردنەوەیەک وەکوو سزای زۆرینە کە دەبێ جێبەجێ بکرێ)، مەحکووم کراوە، هەروەها بە تۆمەتی "بێڕیزی بە ڕێبەری" بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی داسەپاو(کە ئەڵبەتە جێبەجێ ناکرێ) مەحکووم کراوە.

بانگکردنی ناسر هێمەتی و دەرکردنی بڕیاری بەدواداچوونی یاسایی؛ دەسپێکی دۆسییەی نوێ بە تۆمەتی قورس؛

ناسر هێمەتی، پزیشکی دەروونی، نووسەر، وەرگێڕ، شاعێر و چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ئاودانان، بەپێی بەڵگەیەکی فەرمی لە ڕۆژی ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤دا بۆ کۆپیکردنی بڕیارەکە بانگی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام کرا. داواکاریی بەدواداچوونی یاسایی دۆسییەکەشی پێشتر لە ڕۆژی ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا دژی ناوبراو دەر کرابوو.

هێمەتی لە سەرماوەزی ١٤٠٣دا پاش بانگکران بۆ لقی یەکی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئاودانان دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو. تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو بریتی بوون لە: "بەبۆنەی(بێڕێزی و سووکایەتی بە پەیغەمبەر)"، "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، "بێڕیزی بە خامنەیی"، "بڵاوکردنەوەی شتی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" و "بە‌هێزکردن و ڕەواییدان بە ڕێژیمی داگیرکەری قودس".

دۆسییەی یەکەم؛  مەحکوومکران به ۲ ساڵ بەندکران لە دادگای ئینقلابی ئێسفەهان (۱۳۹۸–۱۴۰۰)

ناسر هێمرتی یەکەەمین جار لە ۵ی بەفرانباری ۱۳۹۸ لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە لە ئێسفەهان دەسبەسەر کرا و پاش یەک حەفتە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

لە ۱۸ی جۆزەردانی۱۴۰۰دا، لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئێسفەهان، بە تۆمەتەکانی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران"، سەبارەت بە تۆمەتی وەپاڵدراوی خۆی ڕونکردنەوەی پێ درا. دواتر لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێسفەهان ناوبراوی بە دوو ساڵ بەندکرانی داسەپاو سەبارەت بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەری" و یەک ساڵ بەندکرانی داسەپاو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" مەحکووم کرد کە بە جێبەجێکردنی بڕگەی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی(کۆکردنەوەی سزاکان)، بڕیاری دوو ساڵ بەندکرانی داسەپاوی بۆ دیاری کرا تاکوو جێبەجێ بکرێ.

لە ۱۹ی گەلاوێژی ۱۴۰۰، پاش بانگکران بۆ لقی یەکەمی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئێسفەهان، ناسر هێمەتی بە مەبەستی جێبەجێکرانی ئەم سزایە ڕەوانەی بەندیخانە دەستگێردی ئێسفەهان کرا.

دۆسییەی دووهەم؛  مەحکوومکران به یەک ساڵ بەندکرانی دیکە لە دادگای ئێسفەهان (١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠)

لە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠دا، لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێسفەهان لە دۆسییەیەکی جیادا ناوبراوی سەبارەت بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە یەک ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا دا.

ئەم حوکمە پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا لە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٠دا دەرچوو کە تێیدا هێمەتی سەبارەت بەم تۆمەتە دادگایی کرابوو. لە هەمان کاتدا، چالاکانی مافی مرۆڤ لەوانە عیسا بازیار هۆشدارییان دا کە ئەم مەحکوومکردنە نوێیە، جیا لە حوکمەکانی پێشوو(دوو ساڵ بە بۆنەی "بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی" و یەک ساڵ بەندکران بەبۆنەی "پڕوپاگەندە دژی نیزام")، نیشاندەری هەوڵی دەزگای دادوەری بۆ سەپاندنی گوشاری چەند قات بەسەر بەندکراوانی سیاسییە.

ئامادەکردن؛ ئەوین مستەفازادە