سنە؛ دەسبەسەرکران ناسێح مستەفایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:04 - 12 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ ناسێح مستەفایی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نجێ" سەر بە شاری سنە پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی ناسێح هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و بە هۆی ئەوەی کە لە ماڵەوە نەبووە نەیانتوانیوە دەسبەسەری بکەن، بەڵام دواتر لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگی ئیتلاعاتی سنەیان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناسێح مستەفایی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.