مەریوان؛ کوژرانی هێمن دانش، کۆڵبەری لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت
22:03 - 6 گەلاوێژ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێمن دانش، کۆڵبەری خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنجیران"ی مەریوان تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
هێمن دانش کوڕی عەلی، خێزاندارە و منداڵی هەیە.
هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بەرزان ساڵحی" خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.