مەریوان؛ برینداربوونی دانیال ساڵحی، کۆڵبەری لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

00:11 - 4 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی "دانیال ساڵحی" خەڵکی گوندی "دووپلوورە" مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری مەریوان تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.