مەریوان؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئەمیر ئەمجەدی

00:04 - 4 گەلاوێژ 2725

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەمیر ئەمجەدی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، سەبارەت بە دۆخی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەمیر ئەمجەدی ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.