مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی محەممەد پەروازە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
23:48 - 3 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی چوارشەممە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد پەروازە" خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە سێڕێیانی گوندی "نێ" دەسبەسەر کردووە.
ئەم هاووڵاتییە خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە. محەممەد پەروازە پێشینەی دەسبەسەر کران و سزادرانیشی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبووەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەد پەروازە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.