شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی یوونس شەریفی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

23:37 - 3 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، یوونس شەریفی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبووەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی یوونس شەریفی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.