سەڵماس؛ لەتیف یەعقووبی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا
23:15 - 3 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "لەتیف یەعقووبی" کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "کۆزەڕەش" سەر بە شاری سەڵماس کە حەفتەی پێشتر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودای نزیکەوە لە ناوچە سنوورییەکانی سەڵماس تەقەیان لەم هاووڵاتییە تەمەن ٤٥ ساڵە کردبوو کە لەم ڕووداوەدا ئەم هاووڵاتییە بە توندی بریندار کرابوو.
لەتیف یەعقووبی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەرەتا ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی سەڵماس کرابوو و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی"ی ورمێ ڕاگوێزرابوو.