شەهریاری تاران؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئێحسان خەزایی، برای عرفان خەزایی لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١

سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و دۆخی ئێحسان خەزایی، برای عرفان خەزایی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: بەدواداچوونی بنەماڵەی خەزایی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئێحسان خەزایی و بە توندوتیژییەوە ئێحسسان خەزایی و هاوسەرەکەی ندا کارگەریان دەسبەسەر کردوون. ندا کارگەر هەمان ڕۆژ پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.
هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی هێرش بۆ سەر ماڵی ئێحسان خەزاییدا دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەندامانی بنەماڵەکەدا گرتووە.
ئێحسان خەزایی خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئێحسان خەزایی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
عرفان خەزایی تەمەن ۳۰ ساڵ کوڕی حاتەم خەڵکی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان، ڕۆژی ۳۰ی خەرمانان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان لە شاری شەهریاری تاران، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.