ڕاگواستنی ئەسعەد سدیقی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە
13:39 - 30 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەسعەد سدیقی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز و خەڵکی گوندی "کاومەلە" سەر بە شاری سەقز، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکرانیەوە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گوندی "کاومەلە" و دەسبەسەریان کرد.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.