نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی سیروان عەزیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
13:26 - 30 پووشپەڕ 2725

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "سیروان عەزیزی"، خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
سیروان عەزیزی کوڕی سوارە، خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسەسبەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.