بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سەباح ئەمینییان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

13:12 - 30 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەباح ئەمینییان" خەڵكی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەباح ئەمینییان زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە.