سزای لەسێدارەدانی کیانووش خوسرەوی لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کرا
13:05 - 30 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "کیانووش خوسرەوی" خەڵكی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە شەش ساڵ پیش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا دراوە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.