بانگکرانی مووسا ئومیدی بۆ لقی ٧ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلام

20:39 - 25 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤،  مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام بە تۆمەتەکانی "بڵاوکردنەوەی شتی ناڕاست" و "پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" بانگی لقی ٧ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلام کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤،هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم چالاکە سیاسییە و دەسبەسەریان کرد.

هێزە ئەمنییەتییەکان هەندێ کەلوپەلی کەسی ناوبراو لەوانە لەپتاب، مۆبایل و کتێبەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١، ئەم چالاکە سیاسییە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپەکان یان ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران" بانگی دادسەرای ئیلام کرابوو.