سنە؛ دەسبەسەرکرانی فواد مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:23 - 25 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "فواد مەحموودی" خەڵکی گوندی "تەوریوەر" و دانیشتووی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا  و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتیە سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

فواد مەحموودی تەمەنی ٢٨ ساڵە و ناوی باوکی حەبیبوڵڵایە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاوولاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.