سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دیاکۆ میری

سەبارەت بە چارەنووسی هاووڵاتییەک بە ناوی "دیاکۆ میری" خەڵکی سنە، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٥ ڕۆژ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم سەرچاوەیە وتی: بەدواداچوونی بنەماڵەی میری بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
لە سەرەتاکانی مانگی پووشپەڕی ١٤٠٤ـەوە ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
دیاکۆ میری پاش دەسبەسەرکران، پێوندییەکی کورتی تلفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و ڕایگەیاندووە کە دەسبەسەر کراوە.
تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
دیاکۆ میری لەدایکبوی ساڵی ١٣٦٨ـە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاوولاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.