دێولان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی محەممەدوڵڵا ڕەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:01 - 23 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدوڵڵا ڕەزایی" خەڵکی سنە و دانیشتووی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.