بۆکان؛ ئیسماعیل چووکەڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

09:51 - 23 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "داشبەند"ی بۆکان، بە ناوی " ئیسماعیل چووکەڵی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادری کوردپا؛ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ هێزە ئەمنییەتییەکان " هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئیسماعیل چووکەڵی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.