بۆکان؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئیلیا خەلیفەزادە لە پێش چاوی خەڵکەوە
09:44 - 23 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدادرەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ئیلیا خەلیفەزادە" تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز لە پێش چاوی خەڵکەوە و لە بەردەم بەندیخانەی بۆکان جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە لە بەفرانباری ١٤٠٣دا دەسبەسەر کرا و بە تۆمەتەکانی "دەستدرێژی و ئازار و ئەزیەتی ڕەگەزی"ی نیان چەلەبییانی، کچی شەش ساڵەی خەڵکی بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران لە پێش چاوی خەڵکەوە مەحکووم کرابوو.
نیان چەلەبییانی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣ پاش دەستدرێژی و ئازاری ڕەگەزی گیانی لەدەست دا.
حوکمی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە پاش پشتڕاستکرانەوە لەە دیوانی باڵای وڵاتدا لە پێش چاوی خەڵکەوە جێبەجێ کرا.