ئومید شوکریپوور، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج لە سێدارە درا
09:23 - 23 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ئومید شوکریپوور" خەڵکی زەردەڵان سەر بە شاری هەلیلان لە پارێزگای ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج لە سێدارە درا.
ئەم بەندکراوە ٤٢ ساڵەیە نزیکەی شەش ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.