مەهاباد؛ مەنسوور ڕەحیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

09:08 - 23 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مەنسوور ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم هاووڵاتییە لە گوندی "خوڕخوڕە" و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.