قەسری شیرین؛ عەسکەر نەجەفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
16:45 - 12 پووشپەڕ 2725

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەسکەر نەجەفی" خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی لە بازاڕچەی قەسری شیرین دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرجاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە کە کاتی دەسبەسەرکرانی ناوبراو، هیچ زانیارییک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.