مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی کامران ڕواز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

09:02 - 23 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، "کامران ڕواز" هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی و دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

کامران ڕواز خێزاندارە، تەمەنی ٢٨ ساڵە و منداڵێکی هەیە.