پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی عەزیز و زانیار خزری، باوک و کوڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ڕاگواستنیان بۆ شوێنێکی نادیار
08:51 - 23 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "عەزیز خزری" تەمەن ٥٧ ساڵ کوڕی ڕەحیم و "زانیار خزری" تەمەن ٣٥ ساڵ کە باوک و کوڕن، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەم دوو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی "ئەندێزێ" سەر بە شاری پیرانشارن، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤ دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەسبەسەر کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.