شنۆ؛ کاوه خاکی‌نەهاد لەلایەن ‌هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

13:55 - 18 پووشپەڕ 2725

١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی «کاوه خاکی‌نەهاد» لەلایەن ‌هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کاوه خاکی‌نەهاد تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شنۆ دوابەدوای هێرشی ‌هێزە ئەمنیەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

سەرچاوەکەی کوردپا دەڵێ؛ بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە سەبارەت بە چارەنووسی پاش دەسبەسەرکران، زانیارییەکیان نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.