برینداربوونی ڕزگار محەممەدی، کۆڵبەری خەڵکی بۆکان لە سنووری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان

13:59 - 18 پووشپەڕ 2725

١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ ڕزگار محەممەدی، کۆڵبەری کوردی خەڵکی بۆکان کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕزگار محەممەدی، کۆڵبەری تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی بۆکان، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا و بە هۆی سەختی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کرا و تاکوو ئێستا لەوێیە.

ڕزگار محەممەدی خێزاندرە.